English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەوتنی هەلیکۆپتەری سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک مەخموور
2023-07-28 [12:08 PM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی لەکاتی نیشتنەوەی بەپەلە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە باکووری نزیک مەخموور ەوتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ئەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق پێشتر ڕایانگەیاندبوو ئەم هەلیکۆپتەرە لە ناوچەی مەخموور نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر، ناوەندی هەرێمی کوردستان کەوتوەتە خوارەوە.

گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان باسی هەروەها رایگەیاند، ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی بە ژێرخانی هاوپەیمانی و خەڵکی سڤیل نەگەیاندووە و تەنیا هێلیکۆپتەرەکە زیانی پێگەیشتووە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad