English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی چیاییه‌كی به‌هێزی كوردایه‌تی
2023-07-29 [01:30 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


لەسەرەتاوە دەمهەوێت ئاماژە بەراستییەكی حاشاهەڵنەگر بكەم , ئەویش ئەو خۆرگری و هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییانەیە كە پارتی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی بەرامبەر دۆزی رەوایی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە شكۆ و ئیرادەكەی و سازش نەكردنێتی لە سەر بچووك ترین ماف وبستێك خاك لەگەڵ دوژمنان و نەیارانی كورد وكوردستان .پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێبەرایەتی هێژا سەرۆك مسعود بارزانی بە بڕوا بەخۆبوون و خۆ نوێکردنەوە و ڕەخنە لەخۆگرتن و لەخۆبایی نەبوون لە کاتی سەرکەوتنەکان و هەڵسانەوەی لەکاتی شکست و پیلانگێڕییەکانی داگیرکەران دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و خۆگونجاندن و بڕوابوونی پارتی بە بنەماکانی ڕێبازی کوردایەتی و بارزانیی نەمر و لەبەر ڕۆشنایی سوودوەرگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شۆڕشەکانی گەلانی دیكە و پارتە پێشکەوتووەکانی جیهانی لە جەمسەربەندییە سیاسییەکانی دیکە کە پارتی خۆی لێیانەوە نزیک دەزانێ و پەیوەندیی سیاسی و دۆستانەشی لەگەڵیاندا بنیاد ناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی وپەرۆشی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد بەدەست بێنێ و بڕوابوونی بە بنەماكانی دیموکراسی و پرۆسەی بە بەردەوامی بەخۆداچوونەوە و خۆ نوێکردنەوە و داڕشتنی سیاسەت و پلان و ستراتیژی و دیپلۆماسیی جەماوەری و گرنگیدان بە خاکەرێیی سەرکردەکانی و تێکەڵاوبوونی بەرپرسان و کادیران و ئەندامانی پارتی لەگەڵ جەماوەر و دڵسۆزی و قوربانیدانی باوەرمەندانی ڕێبازی پارتی و بارزانی بۆ نیشتمان و دۆزە ڕەواکەی و بە باڵازانینی بەرژەوەندیی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترەوە و بە هۆی هەبوونی سەرکردایەتییەکی حەکیمانە و ژیرانە و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆ و یەکگوتاری لە ناو پارتیدا و خۆ بەستنەوەی پارتی بە بنەماکانی ڕێبازی کوردایەتی و بیروهزری بارزانیی نەمر و ئاوێتەبوون لەگەڵ جەماوەر و گەلی کوردستان لەسەردەمی ئاشتی و شەڕ و سەرکەوتندا و مسۆگەرکردنی پشتگیریی جەماوەری و ڕێبەرایەتیکردن گەل و بەرگەگرتن لەبەرانبەر گۆڕانکارییەکان و هەڕەشە و مەترسییەکان و ئەو گەلەکۆمە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییانەی دژ بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی و بە تایبەتییش ڕاستەوخۆ دژ بە پارتی و ڕێبازی بارزانی و سەرکردەکانی لە ڕابردوودا کراوە، پارتی سەربەخۆییی خۆی پاراستووە و پشت لە داگیرکەران و ڕووی لە گەلەکەی بووە.
پارتی ، لە هەموو قۆناغەكانی خەبات سەلماندوویەتی کە بە خۆڕاگری و سیاسەت و ستراتیژیی ژیرانەی لە بەرگریکردن لە کوردستان و گەشەپێدانی ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی و مانەوەی کوردستان بە یەکگرتوویی بەسەر هەموو کۆسپ و تەگەرەکاندا سەرکەوتوو بووە، بە هەموو پێوەرەکان پارتی خاوەنی جەماوەری كوردپەوەر و نیشتیمانپەورە لە سەر ئاستی هەموو سنوورە دەستكردەكان و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، هەڵگری سیاسەتێکی نیشتمانی و کوردستانی بەهێزە، هەڵگری ئامانجی ستراتیژی و نەتەوەییە بۆ کوردستان، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی سیاسەت و دیپلۆماسییەکی سەرکەوتوو پەیڕەو دەکات، خاوەنی هێزێکی سیاسی و توانای مرۆیی گەورەیە، خاوەنی گوتارێکی سیاسی بەهێزە لە بەرانبەر گوتاری لایەنەکانی تری دژ بە کورد و ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی هەرێمی کوردستان، پارتی هەڵگری لێبوردەییی سیاسی و ڕێزگرتن لە بیروڕای جیاوازە، پارتی پێشەنگی چەسپاندنی گیانی لێبووردەیی و کەلتووری بەرزی پێکەوەژیانی نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکانی کوردستان و بەرگریکارێکی سەرسەختی ماف و ئازادییە نەتەوەیی و ئایینی و ئیتنییەکانە، یەكێك لەستراتیژییە سەرەكییەكانی پارتی ئاشتی و ئازادیخوازی و دیموكراسی خوازی و سەربەخۆازی قوتابخانەی كوردایەتی و رێبازی بارزانین.





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad