ZNA- هەولێر له‌باره‌ی رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به سنوورداركردنی كاره‌كانی 14 بانكی عێراقی، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا ده‌ڵێت: به‌شداریمكرد له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراقی.
رۆمانۆوسكی له تویته‌ر هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كاری 14 بانكمان له عێراق سنووردار كرد، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش هه‌نگاوی پێویستی سه‌باره‌ت به پرسه ناوه، واشنتن سزای هیچ بانكێكی عێراقی نه‌داوه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له سیسته‌می (ئابووری و بانكی) له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له بانكی ناوه‌ندی عێراقی.
رۆژی (27ـی تەمموزی 2023)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان سزای ئەو 14 بانکە عێراقییەیان نەداوە، بەڵکو لە 19ـی تەمموزی 2023ـەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا 14 بانکی لە دەستگەیشتن پەنجەرەی بازرگانیکردن بە دراوی بیانی بانکی ناوەندیی عێراق دوورخستنەوە کە بە مەزاتی دۆلار ناسراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روونیکردووەتەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە هاوبەشی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی نیویۆرک چی دیکە بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دۆلار و خزمەتگوزاری پێشکەش بەو 14 بانکە عێراقییە ناکات.
لەبارەی هۆکاری ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ ئەو 14 بانکە عێراقییە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روونیکردووەتەوە، ئەو سزایانە سنوورداری هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت دۆلاری ئەمەریکی سپی بکەنەوە و سوود لەو پارەیە وەربگرن کە هی خەڵکی عێراقە و هەوڵدەدەن، خۆیان لە سزاکانی ئەمەریکا بدزنەوە لە رێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ناڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، واشنتن و بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت گەندەڵی لە کەرتی بانکی عێراق کۆتایی پێبێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ساڵە، ئەمەریکا لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق کاریکردووە بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافییەت لە رووی دارایی، رێگریکردن لە تاوان و کارەکتەرە گەندەڵەکان لە دەستگەیشتنیان بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتی و پابەندکردنی بانکەکانی عێراق بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باس لەوەشکرابوو، ئەوهەوڵە هاوبەشانەی نێوان واشنتن و بەغدا، دەرفەتی نوێیان دەستەبەرکردووە و ئاسانکاریان کردووە لە پەیوەندی نێوان بانکەکانی عێراق و سیستەمی دارایی جیهانیی.
رۆژی (19ـی تەمموزی 2023)، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له 14 بانكی عێراقیی قه‌ده‌غه‌كردووه و له راپۆرته‌كه‌دا لە بەرپرسانی ئیدارەی واشنتنی گواستووەتەوە، ئه‌و سزایانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی فیدراڵ له نیویۆرك، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیردایه بۆ رێگریكردن له ئاڵوگۆڕکردنی دۆلار لەگەڵ ئێران.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |