English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسی ئەقڵی شوفینی کوردایەتی لە ئێمەی کورد دەخوازێت نەک حزبایەتی تەسک
2023-07-31 [08:01 AM]

نوسینی:سەکڤان هالۆ


ئەقڵیەتی شوفینی لە کشت قوناغەکانی مێژووی سیاسی کوردو کوردستان مەترسی بووە و مەترسیە بۆ سەر کوردو کوردستان وە ئەگەر بێتۆ تەنیا سەدەی ڕابردوو بە نمونە وربگرین دەبینین کە تا چ ئاستێک شوفینیەکانی عیڕاق هەوڵی لە نێو بردن و سڕینەوەی کوردو ناسنامەی کوردیان داوە و بەردەوامیشن تاکۆ ئەمڕۆ لە سەر ئەم ئەقڵیەتە  

ڕژیمە سیاسیەیەک لە دواکانی ئەم وڵاتە لە سەرۆی هەموشیانەوە ڕژێمی بەعسی خوێنمژ هیچ جورە ستمێک نەما دەرحەق بە ڕولەکانی گەلەکەمان نەکەن سەرەڕای ئەوەی کە بیست ساڵ بەر لە ئێستا ڕژێمی بەعسی گوڕبەگوڕ ڕۆخاوە بەڵام ئەقڵی شوفینی هێشتا زڵە بەسەر ئەقڵی سیاسی نوخبە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە و نەک هەر نەگۆڕاوە بەڵکو بە جورەها شێواز هەوڵی ئەنفالکردنی کورد دەدەن واتە مەترسیەکە وەک خۆی ماوە و کوتایی پێنەهاتووە

ئەمڕۆ کە یادی پڕوسەی زیندە بە چاڵکردنی هەشت هزار بارزانی سڤیل و بێتاوان دەکەینەوە کە لە ساڵی 1983ز لەلایەن هوڤانەترین ڕژێمی سیاسی بە مەبەستی تواندنوەی کورد لە نێو قەلەمڕەوی خویاندا و هەروەها خاپور کردنی کوردستان لە هەموو ڕویکەوە
  بەپێی پلان و بەڕنامەیێکی نەخشە بۆ داڕێژڕاو 

بویە دەبێ مەترسی و هەڕەشەکانی ئەقڵیەتێکی  سیاسی لەم شێوەیە بە هەند وەربگرین بزانین کە ئامانجی دوژمنان تەنیا لە نێو بردنی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نیە بەڵکۆ ئامانجیان نەهێشتنی کوردو ناسنامە نەتەوەییەکەیە بە یەکجاری

لێرەوەیە کە دەبێ هەموو هەوڵێک بدەین  یەکڕیزو یەک هەڵوێست بین و ماڵی خومان ڕێک بخەینەوە و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییمان لە سەرۆی هەموو بەرژەوەندیەکی دیکەوە دابنێیین 
ئەمە ویست و خواستی قۆناغی مەترسیداری ئەمڕۆیە و تاکە چارەسەر بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بەهێز گەڕانەوەیە بۆ سەر پرەنسیپی کوردایەتی

 بە پێچەوانەوە هەمومان بێ جیاوازی دەبینە نێچیری ڕێویە سیاسیە دەستەڵاتەدارەکانی ناوچەکە و پەشیمانیش دادی هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی نادات.





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad