هەولێر: ZNA ف‌ت‌ق، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی له‌شی مرۆڤ، ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له‌وه‌ی به‌شێك له ریخۆڵه یان په‌رده‌چه‌وری ناو سكیان و چه‌وری ئاسایی سك بۆ ده‌ره‌وه‌ی دیواری سك ده‌رده‌په‌ڕێت، ئه‌م ده‌رپه‌ڕینه له‌ڕێگه‌ی رێڕه‌وی ئاساییه‌وه ده‌بێت كاتێك ده‌رگای رێڕه‌وه‌كه گه‌وره ده‌بێت، له‌باری ئاسایی‌دا ده‌بێت رێڕه‌وه‌كان وا دابخرێن كه رێگه له ده‌رپه‌ڕینی ئۆرگانه‌كانی ناوسك بگرن، به‌ڵام هه‌ندێكجار رێڕه‌وه‌كان وه‌ك پێویست داناخرێن و ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رپه‌ڕینی ئۆرگانه‌كانی ناوسك ده‌ڕه‌خسێنن.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی ف‌ت‌ق
:- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو هۆكار ف‌ت‌ق دروستده‌كه‌ن، ئه‌وانیش
: 1- لاوازبوونی دیواری سك و گه‌وره‌بوونی ده‌رگای رێڕه‌وه سروشتییه‌كانی له‌شی مرۆڤ، زگماكی بێت یان به‌هۆی نه‌خۆشی دوای له‌دایكبوون و قه‌ڵه‌وی بێت
. 2- زیادبوونی فشاری ناوسكی نه‌خۆش وه‌ك كۆكه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه‌وه، قه‌بزی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنه‌وه، میزگیران و ب زه‌حمه‌ت میزكردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆوه، به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌كاتی وه‌رزش و كاری سه‌ختدا.
هه‌مووی ده‌بێته هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری ناوسك، فشاره به‌رزه‌كه پاڵ به ئۆرگانه‌كانی ناوسكه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه لاوازه‌كانی دیواری سكه‌وه ده‌رپه‌ڕن و بچنه ده‌ره‌وه‌و ف‌ت‌ق دروستبكه‌ن
. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ف‌ت‌ق
: ئه‌م نه‌خۆشییه به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بێت هیچ چاره‌سه‌رێكی تری نیه.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |