ZNA- هەولێر
ھەفتەی داھاتوو دانوستانەكانی ئاشتی سەبارەت بە شەڕی ئۆكرانیا لە سعوودیە بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ھەواڵێكی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، بڕیارە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا بکات کە بڕیارە كۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سعودیە بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئامانج لە دانوستانەكە داڕشتنی پرەنسیپێكی هاوبەشە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەكە.
بەگویرەی زانیارییەكان ھەریەكە لە نوێنەری ئۆكرانیا، وڵاتانی رۆژئاوا و چەند وڵاتێكی دیكە بەشداری دانوستانەكان دەبن.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |