English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ته‌واوبوونی وردبینی رێنوێنییەكانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت
2023-08-01 [05:18 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ته‌واوبوونی وردبینی رێنوێنییەكانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت. ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش زانیاریی دەخاتە ڕوو.

ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: "ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئاشكرای كرد، وردبینی بودجە بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و نوێنەرانی وەزارەت پلاندان و چەند لایەنێکی دیکە کۆتاییهاتووە."

ئەنجومەنی دەوڵەت جەختی كردووەتەوە: "پڕۆسەی وربینی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق کۆتایی هاتووە و ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی کراوە و بودجەکە بۆ ساڵاانی 2023 و 2024 و 2025 دەبێت.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو كارەی ئەنجوومەنی دەوڵەت ،‌ مانای وابە وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بەمنزیكانە ڕێنوێنیی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ ده‌ر ده‌كات و ئاستەنگ نامێنێت و یاساكه‌ ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

یاسای بودجەی گشتی عێراق، بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad