English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ
2023-08-01 [08:22 AM]

ZNA: هەولێر


‏‎د.شاگوڵ کەمال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی باس لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەکات.

 

نیشانەکانی هەموو نەخۆشیەک بە پێی بەرگری جەستەی کەسەکە، تەمەن رەگەز و هۆکاری تر دەگۆڕێن و زۆر کات ئەم نیشانانە لە کاتی پشوو یان ئەنجامدانی چالاکی بە شێوەیەکی کتووپڕ دەردەکەوێت و پێویستە بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی پزیشکی چونکە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی، لە باوترین نیشانەکان

ئەمانەن: ‏‎

 

1- هەبوونی ئازارێکی زۆر توند لە ناوچەی ناوەڕاست یان نزیک لای چەپی سنگ بەجۆرێک بەشێوەی پەستانێکی زۆر قورس یان گوشینی ناوچەی سنگ کە هەنێک کات

 

بۆ چەن خولەکێکە و ئازارەکە دەڕوات و دێتەوە. ‏‎2-

 

هەندێک کات ئازارەکە بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پەلی سەرەوە و مل و پشت و شەویلگە و تەنانەت پشت و باڵەکان و شان. ‏‎3-

 

هەناسە توندی كه هەندێک کات لەگەڵ سنگ ئێشان یان پێش ئازارەکە دەبێت. ‏‎4-

 

ئارەقکردنەوەیەکی سارد. ‏‎5- هەستکردن بە ماندووبوون و شەکەتیەکی زۆر و سەرگێژ خواردن و هەندێک کات بوورانەوەش

 

. ‏‎6- هێڵنجدان و رشانەوە و ئازاری گەدە و سکچوون کە ئەم نیشانانە زیاتر لە رەگەزی مێ دەردەکەوێت بە بەراورد بە رەگەزی نێر. ‏‎7-

 

بەرزبوونەوەی لێدانەکانی دڵ. ‏‎8- لێڵبوونی بینایی و رەنگ زەردبوون.





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad