ZNA: هەولێر - رۆژانە شوشتنی ددان بە فڵچە، لە ئامۆژگارییە گرنگەكانە بۆ پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان. شوشتنی ددان بە فڵچە یارمەتی لابردنی كلس و بەكتریا دەدات، بۆیە باشتر وایە ڕۆژانە دووجار ددانەكانت بشۆیت، بەڵام بە نەرمی، فڵچەی دڕ لەوانەیە زیان بە مینای ددان و پووك بگەیەنێت، بۆیە پێویستە ریشی فڵچەی ددانی نەرم بەكار بهێنرێت.
- لە كاتی شوشتنی ددانەكانتدا زمانت پشتگوێ مەخە، چونكە كلس لەسەر زمانیش كۆ دەبێتەوە، پشتی فڵچەی ددانەكەت بەكار بهێنە بۆ شوشتنی ددانەكانت
. - فلۆراید یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە خراپبوونی ددانەكان، كەمیی فلۆراید لەوانەیە ئەگەری خراپبوونی ددانەكان زیاد بكات. فلۆراید لە بنەڕەتدا بەرەنگاریی میكرۆبەكانی ناو دەم دەبێتەوە، هەروەها شوشتنی ددانەكانت لە ڕۆژێكدا دووجار بە هەویری فلۆراید یارمەتی باشتركردنی پاكوخاوێنی دەم و ددانەكانت دەدات و ددانەكانت بە تەندروست ڕادەگرێت. رۆژنامەكە وا دەڵێ.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |