ZNA: هەولێر زانراوە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ باشترە روو لە خواردنە تەندروستەكان بكەیت، ئەمەش مانای دوورخستنەوەی پیتزا و شیرینی و خواردنە خوازراوە هاوشێوەكانی ناگەیەنێت، بەڵكو باشترە زیادەڕەوییان تیانەكرێت
. ئیلیزابێس كلۆداس، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت، هەندێك كات حەز بە خواردنی ئایس كرێم و پەتاتەی سوورەكراو دەكات، بەڵام هەندێك خواردن هەیە كە بە تەواوی لە سیستمی خۆراكیی خۆیدا لایبردوون بەهۆی مەترسییە تەندروستییەكانیانەوە، ئەوانیش بریتین لە
: كەرە و پەنیر پێویستە سنوور بۆ چەورییە تێرەكان دابنرێت، چونكە رێژەی كۆلیستڕۆڵی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاددەكەن
. باشترە پشت بە چەورییە ناتێرەكان ببەسترێت، ئەوانەی لە سەرچاوەی رووەكییەوەن وەك زەیتی زەیتون و چەرەسەكان. خواردنی سوورەكراو خواردنی سوورەكراو بڕێكی زۆر چەوریی تێر و خوێیان تیایە، كە دەبنەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
. سووركردنەوە دەبێتەهۆی زیادبوونی چەوری لە خواردنەكەدا، جگە لە چڕیی ئۆكسیدی كۆلیستڕۆڵ كە بەهەمان شێوە پەیوەندیدارە بە نەخۆشییەكانی دڵەوە. سۆسس و گۆشتە دەستكردەكان ئەو جۆرە خواردنانەن كە لە گۆشتی پیشەسازی و دەستكرد دەهێنرێنە بەرهەم، مەترسیدارن بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری ماددەی پارێزەر تیایاندا، دەبنەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |