English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ سعودیە میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا
2023-08-05 [08:33 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە، سعودیە میوانداری کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ژمارەیەک وڵات دەکات سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا لە شاری جەددە.

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئامادەیی وڵاتەکەی راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی هەوڵەکانی خۆی بۆ بەشداریکردن لە گەیشتن بە چارەسەرێک کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ئۆکرانیا، هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانەکە و کاردانەوە مرۆییەکانی.

 هەروەها ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی جەددە گرنگە، چونکە چارەنووسی ملیۆنان کەس لە ئەفریقا و ئاسیا و ناوچەکانی دیکە پەیوەستە بە گەیشتن بە خێرای فۆرمولەی ئاشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئۆکرانیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێت.

ئاماژەی بە هیوای خۆی کرد کە دەستپێشخەرییەکە ببێتە هۆی "لوتکەی ئاشتی"ی سەرکردەکانی جیهان لە پاییزی ئەمساڵدا بۆ پشتگیریکردنی بنەماکان، لەسەر بنەمای فۆرمولەی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی 10 خاڵ، کە مۆسکۆ لە پلەی یەکەمدا ڕەتیدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad