English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگه‌ی خێرخوازی بارزانیی خزمه‌تكاری مرۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تییه‌كانی ده‌ربازكرد
2023-08-06 [10:57 AM]

نۆسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


پێشه‌كی ده‌مهه‌وێت بڵێم كه‌ ،پێش 18 ، دەزگەی خێرخوازی بارزانیی هاتنە دامەزراندن ، بەو پلان وبەرنامەیەی كە بارزانیی نەمر هەمیشە وەك باوەرێكی كوردانە و مرۆڤانە باوەری پێی هەبوو وەك بەرنامەیەكی نیشتیمانی و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە تاك و كۆمەڵ ،بەوەی كە گەورەترین شانازیی ئەوەیە كە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێ‌.. ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی به‌ شوناسی كوردستانی و به‌ سیمای دامه‌زراوه‌یی نێوده‌وڵه‌تی، توانای بەهاناوەچوونی خێرا و کەمکردنەوەی کاریگەری زیانی قەیرانەکانی مرۆیی و كاره‌ساتەکانی سروشتی له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ هەیە، توانایەکی دیاری لە پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی مرۆیی و به‌هانه‌وه‌چوونی لێقەوماوان و چاودێری پزیشکی و پێشکەشکردنی یارمەتی جۆراوجۆری وەک خواردن و خواردنەوە، پەروەردە، نیشتەجێبوون و پاراستنی منداڵ و..هتد..
دەزگەی خێر خوازی بارزانیی ، ئەو دەزگەیە ، كە لە ماوەی 18 ساڵی رابردوو ، لە سەختترین بارودۆخەكان و قەیرانەكان ، بە ستافێكی ماندوونه‌ناسانه‌، خۆبەخش و لەخۆبووردوو لە نێو جەنگ و ناخۆشییەكان ، گەرما، سەرما ، شەو و رۆژ و پێشمەرگەئاسا لە كەركووك تا زاخۆ هەر شوێنك دەنگی بێ‌ نازێك ، لێقەوماو و ئاوارە و پەنابەر و خاوەن پێداویستی ، نەخۆش و بە ساڵاچووییەك و بێ‌ نازێك پێوستی بە هاوكاری بوو بێ‌ ئەوا بۆتە ، چەترێك و پشتیوانێك بۆ هاوكار و خزمەتكاریان بووە .. لە هەمانكاتیشدا لە رووی پەیوەندییەكانیشەوە ، توانیوێتی لەگەڵ چەندین رێكخراو و دەزگەی ناوداری جیهان و خێرخوازی پەیوەندی بكات تا لەو رێگەیەوە ، پاڵپشتی و هاوكارییەكان بگەێنێتە ئاوارە و ئەو توێژەانەی كە پێوستیان بە پشتوانیكردن هەیە لە گشت روویەكەوە .. 
هه‌روه‌ها گرنگه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌ ستراتیژی و گرنگه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی نه‌مر بكه‌ین ،به‌ تایبه‌ت  له‌ كاتی رووداو و كاره‌ساته‌كان كه‌ چه‌نده‌ مرۆڤ دۆستانه‌ به‌ پلان و خێرایی ئاماده‌یی هه‌بووه‌ و کاروانی هاوکارییەکانی گه‌یاندۆته‌ چه‌ندین وڵاتان له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌ڵه‌تیش  به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عێراق.  به‌تایبه‌ت  به‌شداری ئه‌مجاره‌ی  ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌كاتی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی  توركیا و سووریا،  كاره‌كانی ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی له‌ كوردستانییه‌وه گۆڕی بۆ سه‌ر ئاستی ‌  ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێگەیەکی پێشەنگی لەسەر نەخشەی کاری مرۆیی نێودەوڵەتی به‌ ده‌زگاكه‌ به‌خشی و سەنگ وپێگه‌ی خزمه‌تگه‌یاندنی مرۆیی،  به‌رامبه‌ر جیهان نیشاندا. 
لە هەمانكاتیشدا ، لەو ماوەیەدا ، دەزگەی خێرخوازی بارزانیی بە جێبەجێكردنی ئەو پلان وبەرنامە خێرخوازییە گشتگیرە بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی هاتنی لێشاویی ئاوارەكان كە نزیكەی دوو میلیۆن كەس بوون ، توانیی چەندین خەڵاتی نێو دەوڵەتی و متمانە پێكراویی جیهانی بەدەست بهێنێت و شانازییەكی گەورە بۆ كورد وكوردستان تۆمار بكات .. بەدڵنییاییەوە، ئەمرٍۆ دەزگەی خێراخوازی بارزانیی جێگەی ئومێدی هەمووانە بەوەی كە هەمیشە و بە هەموو تواناوە و بە باوەر و متمانەوە كە گەورەترین شانازیی ئەوەیە كە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێ‌ بەرنامە و كارەكانی بەرفراوانتر دەكات بەرە سەركەوتن گەورەتر..





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad