هەولێر – ZNA
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Mission: Impossible" لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی 455 ملیۆن و 722 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 146 ملیۆن و 422 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 309 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە. بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمەکە کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە دوو بەش پێک دێت و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی دەستپێبکات. بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی " Mission: Impossible – Dead Reckoning"یە لە جۆری بەرهەمە سەرکێشی و ئەکشنەکانە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad