English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوا لە واشنتن و لەندەن دەکات داواکراوانی دزی سەدە رادەست بکەنەوە
2023-08-07 [09:07 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە عێراق، حەیدەر حەنون، داوای لە ئەمەریکا و بەریتانیا کرد، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و وەزیری پێشووی دارایی بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی دزینی سەدە رادەست بکەنەوە.

دادگای دووەمی کەرخ لە بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رائد حوجی، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی حکومەتی پێشوو و ئەحمەد نەجاتی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی دەرکرد.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆمسیۆن گلۆپی سووری لە دژی بەرپرسانی پێشوو دەرکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی داواکراون لە دزینی سەدەدا هەریەکەیان بڕی 100 ملیار دینار کەمتریان نەبووە.

حەنون گوتیشی: لە تاوانی گەندەڵی ئەوەی ئاشکرا دەبێت لە ڕووداوەکانییەوە ئەوەیە کە ئامانجی تەنها دزینی پارەی گشتی نییە، بەڵکو یەکێک بووە لە ئامانجەکانی لاوازکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە وڵات و دامەزراوەکانی و ئەوانەی بەرپرسیارن.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کرد کە بەپێی بڕگەکانی مادەی 316ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراوی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنیان جێبەجێ بکەن، هیوای خۆی دەربڕی کە هەردوو وڵات هاوکار دەبن لە ڕادەستکردنەوەی داواکراو و تۆمەتبارەکانی پێشوو، و پشتگیری خۆیان بۆ عێراق دەسەلمێنن.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad