English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێلێنسکی: سیستمە بەرگرییەکانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا زۆر کاریگەرن
2023-08-08 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت سەرەڕای هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ڕووسیا، ئۆکرانیا " ئەنجامی زۆر گرنگییان " لە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا بینیوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا وتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانییان خستۆتە خوارەوە کە بەرەو مۆسکۆ ڕۆیشتووە، ئەمەش سێیەمین هێرشی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا، هاوکات بەرپرسانی هەردوولا وتییان ئۆکرانیا دوو پردی کردۆتە ئامانج کە نیمچە دوورگەی کرایمیا بە ڕووسیاوە دەبەستنەوە.

هەردوو وڵاتەکە هێرشەکانییان بۆ سەر هێزەکانی یەکتر و چەک و ژێرخانەکانییان بۆ پشتیوانیکردن لە جەنگەکە زیاتر کردووە، هاوکات ئۆکرانیا هەوڵ دەدات هێزەکانی ڕووسیا دەربکات کە لە سەرانسەری باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا ڕەگییان داکوتاوە.

مۆسکۆ لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی کرایمیای لکاند بە ڕووسیاوە، بەرپرسی کرایمیا کە ڕووسیا لەو پۆستەدا دایناوە وتی پردی کۆنهار کە دەچێتەوە سەر کرایمیا بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە زیانی پێگەیشتووە. ڕێگایەکی وشکانی دیکە لەو سێ ڕێگایەی کە هەیە و کرایمیا بە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا و خاکی ڕووسیاوە دەبەستنەوە بۆردومان کراوە، ڕێگاکە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی هێنیچێسک و شۆفێرێکی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکەوە بریندار بووە.

زێلێنسکی وتی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییە پێشکەوتووەکانی وەکو سیستمی پاتریۆتی ئەمەریکایی و ئایریس تی ئەڵمانیا " زۆر کاریگەر بوون و ئەنجامی زۆر گرنگییان " هەبووە.

وتیشی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئۆکرانیا " بەشێکی زۆری " هێرشەکانی ڕووسیای بەرپەرچ داوەتەوە، لەوانەش 65 موشەکی جۆراوجۆر و 178 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر کە 87 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدییان تێدا بووە.

ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەخانەی ڤنۆکۆڤۆ لە مۆسکۆ گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە و ئاماژەی بەوەدا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا بووە، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ وتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە باشووری مۆسکۆ خراوەتە خوارەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad