ZNA - هەولێر
پەرلەمانتارێكی ئێران دەڵێت بەشێك لە ھاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی بژێوری رۆژانەیان دەستەوەستانن.
عەینەدین سەعیدی پەرلەمانتاری ئێرانی ئەمرۆ سێشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٣، بە ماڵپەڕی ئینتخابی گوتووە دۆخی گوزەرانی ھاووڵاتیان لەم وڵاتە رۆژ لەگەڵ رۆژ خراپتر دەبێت. بەگوتەی ئەم پەرلمانتەر، ئێستا زیاتر لە 28 ملیۆن كەس لە ئێران لە ژێر ھێڵی ھەژاری دان و ئەمەش وەك كارەساتێكی گەورە ناو دەبات.
سەعیدی دەڵێت ئەوەی ڕوودەدات بچووكبوونەوەی سفرەی ھاووڵاتیان نیە، بەڵكوو لەھەندێك خێزان ھەر سفرەی تێدا نەماوە و خێزانەكان بۆ دابینکردنی بژێوی ئاسایی رۆژانە گرفتار و دەستەوەستانن.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |