English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی عێراق: پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێك شاره‌كان پله‌ی گه‌رمی 50 پله‌ تێپه‌ڕێنێت
2023-08-09 [04:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراق دەگرێتەوە و تا کۆتایی ئەم ھەفتە بەردەوام دەبێت، به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشور تۆمار دەکرێت کە ٥٠ پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت.

دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی رەوشی کەشوھەوا بۆ ئەم ھەفتەیە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: "پێشبینی دەکرێت لەئەمڕۆ سێشەممەوە، پلەکانی گەرما لە عێراق زیاتر بەرزببنەوە کە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت".

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ھەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و موسەننا تۆمار دەکرێت کە ٥٠ پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت.

ھەروەھا پێشبینی دەکرێت بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پشووی فەرمی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق رابگەیەندرێت بە تایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور.

ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق، ھاووڵاتییان ھەوڵدەدەن کاریگەرییەکانی گەرما لەسەریان کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستییان بکەن.

ھاووڵاتییان بۆ خۆفێنککردنەوە ڕوو لەمەلەوانگە و رووبار و چەمەکان دەکەن. کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەباش کێشەیەکی گەورەیە بۆ هاووڵاتیان و گلەیی ئەوە هەیە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وەک پێویست کارەبای نیشتمانی نییە، بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگای ئامێرەکانی فێنککەرەوە خۆیان فێنک بکەنەوە.

بە درێژایی ڕووباری دیجلە لە عێراق، سەرەڕای مەترسییەکان و پیسبوونی ڕووبارەکە، بەڵام مەلەکردن لەنێو ڕووبارەکەدا، لای ھاووڵاتییان چارەسەرێکە بۆ ڕزگاربوون لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

ماڵپەڕی "eldoradoweather" تایبەت بە بواری کەشناسی جیھانی بڵاوی کردووەتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەسەر ئاستی جیھان، بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە لە عێراق تۆمار کراوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، لە سەرەتای ئەم مانگە، پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە، گەیشتبووە ٥٢ پلەی سەدی و لە پارێزگای میسانیش، گەیشتبووە ٥١ پلەی سەدی.

 

AA





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad