English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئابووریناسان: بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق ڕاگەیاندنی شەڕه‌ دژبە حکوومەت
2023-08-12 [03:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جارێکی دیکە ھێرشکردنە سەر تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق بووەتە ئامانجی تیرۆرستان، بەو پێیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک تاوەرەی کارەبا لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە کە گواستنەوەی کارەبای ٤٠٠ کەی ڤی بوون بە چاندنی بۆمب تەقێندراونەتەوە، ئابووریناسان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بە تایبەتی لە وەرزی ھاویندا، ڕاگەیاندنی شەڕی سیاسیی و ئابوورییە دژبە حکوومەت.

بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق ڕۆژەڤێکی نوێ نییە، چونکە لە دوو ساڵی رابردوودا، ١١٠ تاوەرەی گواستنەوەی کارەبا لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە، بە کردەی تێکدەرانە و تیرۆریستی کرانە ئامانج.

لە کاتێکدا، حکوومەتی عێراق تەواوی ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا خستووەتەگەڕ، بەڵام جارێکی دیکە ھێرشکردنە سەر تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بووەتە ئامانجی تیرۆریستان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک تاوەری کارەبا لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە کە تاوەری گواستنەوەی کارەبای ٤٠٠ کەی ڤی بوون بە چاندنی بۆمب تەقێندراونەتەوە.

ھەروەھا لە ھەفتەی ڕابردوودا ، ١٥ بۆمب کە بۆ تەقاندنەوەی ژمارەیەک تاوەری کارەبا لە پارێزگای سەڵاحەددین چێنرابوون، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵ کرانەوە.

حکوومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە تیرۆریستان و ئەو لایەنانەی کە دژبە بەرژەوەندی عێراقین، تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکەنە ئامانج.

بەڵام ئەوەی بە کردەوە دەبیندرێت شتێکی دیکەیە و ھەرکاتێک حکوومەتی عێراق بیەوێت جێگرەوەیەک بۆ ھاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێران بدۆزێتەوە، ئەوە رەوشی کارەبا لە عێراق خراپ دەبێت.

ئابوورییناسان لە عێراق ئاماژە بەوە دەکەن بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق بە تایبەتی لە وەرزی ھاویندا، ڕاگەیاندنی شەڕی سیاسیی و ئابوورییە دژبە حکوومەت.

 

AA





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad