English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە
2023-08-12 [11:01 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە رووسیا ڕایگەیاند، 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لە نزیک نیمچە دوورگەی کریمیا خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لەسەر پلاتفۆرمی تەلەگرام رایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردووە، لەکاتێکدا شەش فڕۆکەی دیکە بەهۆی شەڕی ئەلیکترۆنیەوە لەناوبراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بریندار و زیانێک نەبووە.

لە مۆسکۆ، بەرپرسان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە، کە مۆسکۆی کردبووە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشدا، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای مۆسکۆ تێکشکێندراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بریندار و زیانێکی نەبووە.

لە مانگی تەمموزدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا کۆگایەکی تەقەمەنییان لە کریمیا کردە ئامانج و زیانیان بە پردی گەرووی کێرچ گەیاند، کە نیمچە دوورگەکە بە وشکانی رووسیا دەبەستێتەوە.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad