English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... ته‌نها جورف لسه‌خر نه‌بێت، دۆسییەی سەرجەم خێزانە ئاوارەكان دادەخرێت
2023-08-12 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا دەی ئەیلولی داهاتوو سەرجەم دۆسییەكانی خێزانە ئاوارەكان دادەخات، جگە لەوانەی كە لە جورف لسەخر ئاوارە بوون.

موفەق كازم مرزە ،بەڕێوەبەری بەشی كۆچ و ئاوارەكان لە بابل ڕایگەیاند: ماوەی دوو مانگ بە خێزانە ئاوارەكان  دراوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشووی خۆیان و لە 10ی ئەیلوولی مانگی داهاتوو  وادەكە كۆتایی دێت .

جەختیشی لەوە كردەوە كە لە دوای ئەو بەروارەی ئاماژەی پێكراوە، سەرجەم فایلەكانی ئەو خێزانانە دادەخرێن، كە لە دەرەوەی ناوچەكانی خۆیان نیشتەجێن .

پێشتر كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كردبوو كە زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە هەن، هاوكات ئەوانەی لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دەژین ژمارەیان نزیكەی 650 هەزار كەس دەبێت.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad