English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی دۆلار رەتدەکاتەوە
2023-08-12 [03:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی دۆلار رەتدەکاتەوە و دەڵێت: هیچ هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا ناتوانێت لە ماوەی یەک مانگدا هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بکڕێت.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەک دا رایگەیاند، "تاوەکو ئاماەدەکردنی ئەو بەیاننامەیە هیچ رێنماییەکیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە فرۆشتنی هەزار دۆلار بە هەر هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا کە بیەوێت لە ماوەی مانگێکدا بیکڕێت".

ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەناوی هەمان وەزارەت راگەیاندرا کە "بەپێی رێنماییەکانی، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە پاڵپشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا، هاووڵاتییانی دانیشتووی بەغدا دەتوانن هەر مانگێک هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بکڕن و دواتر پرۆسەکە فراونتر دەکرێ بۆ پارێزگاکانی دیکەش".





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad