English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ لەنێو یاریگای ئیمارات شکستی بە نۆتینگهام هێنا
2023-08-12 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە دووەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نۆتینگهام فۆرێست کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە نۆتینگهام بهێنن

 

لە تایمی یەکەمدا، دوای چەند هەوڵێک یانەی ئارسناڵ لە خولەکی 26 لە لایەن یاریزان رێگەی ئێدوارد نیکیتا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا شەش خولەک، جارێکی تر بوکایۆ ساکا بە لێدانێکی ناوازە گۆڵی دووەمی یانەی ئارسناڵی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم ، هەردوو یانە هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر سەرەنجام یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە خولەکی 83 لە رێگەی تایۆ گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

سەرەنجام یانەی ئارسناڵیش شانبەشانی مانسیتی بووە خاوەنی سێ خاڵ.





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad