English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێکی خۆراک: نابێت ئەم کەسانە کاڵەک بخۆن
2023-08-13 [07:32 AM]

ZNA: هەولێر


ئۆلگا کۆرابلیڤا پسپۆڕی خۆراکی روسی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی گرفتی هەناو یان ریخۆڵەیان هەیە خۆیان لە خواردنی کاڵەک بەدوربگرن

 

. ئەو پسپۆڕە بە ئاژانسی سپۆتنیکی روسی راگەیاندووە، کاڵەك لەو خواردنانەیە کە قورس هەرس دەکرێت، وێڕای ئەوەی کالۆریان کەمە، بەجۆرێك لە ١٠٠ گرام کاڵەکدا ٣٥ کالۆری هەیە

 

. بەگوێرەی وتەی پسپۆڕەکە، نابێت کاڵەك بە گەدەی بەتاڵ بخورێت یاخود لەگەڵ خواردنی دیکەدا تێکەڵ بکرێت، بۆنمونە لەگەڵ میوەی دیکەدا چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی

 

غازات یان سكچوون، پێویستە راستەوخۆ دوای نان خواردن نەخورێت بەڵکو کاتژمێرێك بوەستن، هەر بۆیە ئەو کەسانەی گرفتی گەدە و ریزۆڵەیان هەیە باشترە لە خواردنی بەدوربن.

 

ئەو پسپۆرە هۆشداریی بەخەڵکی دەدات، کاڵەك وەك نەرمکەرەوەیەك کاردەکات بۆیە ئەگەر کێشەی هەناوتان هەبوو باشتر وایە نەیخۆن بۆئەوەی نیشانە و حاڵەتەکەتان زیاتر نەبێت.





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad