English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەکانی کولەکە
2023-08-14 [12:44 PM]

ZNA: هەولێر


کولەکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ئاسان هەرس دەبێت، لەلایەن بچووک و گەورەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، کالۆری کەمی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت

 

. سیلفانا فۆس پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت: کولەکە سوودێکی زۆری هەیە، یارمەتی کرداری ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات، کولەکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ئاو یارمەتی کرداری هەرس و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکان و بەردی زراو کەم دەکاتەوە.

 

کولەکە کالۆری و شەکر و چەوری تێدا نییە ئەمەش ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات، توێکڵی کولەکەش سوودێکی زۆری لە ڕێکخستنی کرداری هۆرمۆنەکان و غودەر دەرەقیدا هەیە و یارمەتی ڕێکخستنی ئەنسۆلینی جەستە دەدات، کولەکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات.

 

ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و خوێنەبەرەکان دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە کارۆتینات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad