ZNA - هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌ی ئیدانه كرد كه هه‌ینی رابردوو له پارێزگای دێرزۆر كرایه سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا تێیدا 20 سه‌ربازی سوری كوژران و 10ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، بوونی ناشه‌رعی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گرژی شله‌ژانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه، جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئاسایشی سوریا له‌و ناوچانه‌یه كه له ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت نین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستادا سیاسه‌تی واشنتۆن ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له داگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی رۆژئاوا بكات كه سامانێكی نه‌وتی و غازی و داهاتی كشتوكاڵی فراوانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ له فشارخستنه سه‌ر دیمه‌شق به‌رده‌وام بێت كه ده‌بێته ئاڵۆزبوونی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و چالاككردنی بزوتنه‌وه نهێنیه توندڕه‌وه‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ن.
ئەم هەواڵە 82جار خوێندراوەتەوە |