English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەندەڵیەکی یەک ملیار دیناری لە شارەوانی دیالە ئاشکرا دەبێت
2023-08-15 [09:18 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی سەرپێچیەکانی تۆماری خانووبەرەی لە شارەوانی بەعقوبە ڕاگەیاند، کە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینارە، هەروەها بەهەدەردانی بڕی 111 ملیۆن دینار، لە یەکێک لە لقەکانی بانکی کشتوکاڵی لە پارێزگای دیالە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراقدا هاتووە، "تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دیالە، چاودێری کتێب و ئەولەویەتەکانیان بەرێوەبەرایەتی شارەوانی بەعقوبەی کردووە بۆ تۆمارکردنی 3 موڵکی جیاواز لە شارەکە"، سەنتەرێک کە بە سەرپێچی یاسا تۆمارکرابوون و بەبێ تۆماری فەرمی، جگە لە ساختەکردنی کتێبی تۆمارکردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهای خانووبەرەی سەر بە شارەوانی (1,000,000,000) ملیار دیناری تێپەڕاندووە، بەو پێیەی بە هاوکاری بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی بەعقوبە دەستیکەوتووە، کە لە ئێستادا لە دۆسیە تاوانکارییەکاندا دەستگیرکراوە کە دەستپاکی بەدواداچوونی بۆ کردووە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە".

ئەوەشهاتووە، "تیمەکە دوو دەستبەسەرداگرتنی جیاوازیان لە بانکی هاوبەشی کشتوکاڵی لە شاری میقدادیە ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا دەست بەسەر 5 قەرزی کشتوکاڵیدا گیراوە، بەو پێیەی لەلایەن بانکەوە دراوە بە دوو کەس بە سەرپێچی یاسا بە بەکارهێنانی ساختە، ئەمەش بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بە بڕی (111,000,000) سەد و یازدە ملیۆن دینار.

لەلایەکی دیکەوە لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانی باعقوبە، بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتی کردەوە کە "ئەسڵی نوسراوێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە لە دیالە دەرچووە لەلایەن شارەوانییەوە، کە تێیدا تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بۆ هاوڵاتییەک بەبێ تۆماری فەرمی تەرخانکردن دەستی بەسەردا گیرا."





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad