English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەر سنوورەکان ڕێککەوتن
2023-08-15 [10:18 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران، عەمید ئەحمەد کودەرزی، ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی ڕێککەوتوون بۆ ئەنجامدانی دەوریەی هاوبەش لەسەر سنوورەکان، بەتایبەتی لە سەردانی کردنی زیارەتکارانی ئەربەعین.

فەریق کودەرزی دوای بەشداریکردنی لە دەیەمین کۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ئێران وعێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، گوتی: بڕیاردرا دەوریەی هاوبەش ئەنجامبدرێت، بەتایبەتی لە کاتی سەردانی زیارەتکارانی شیعە لە ئەربەعینی ئیمام حوسێندا، هەروەها چاودێریکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

فەریق کودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران و هاوتا عێراقییەکەی، جەنەراڵ محەمەد عەبدولوەهاب سوکەر"، باسیان لە دەستەبەرکردنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەرانی ئەربەعین کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا عەمید کودەرزی رایگەیاند، "لەم کۆبوونەوەیەدا ئەو هەماهەنگییەی کە لە نێوان پاسەوانی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وعێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێداچوونەوەی بۆ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و قاچاخچیانی چەک و تەقەمەنی بۆ ئێران یەکێک بوو لەو بابەتانەی لەم دیدارەدا وروژێنرا، بڕیار درا لەو بارەوە زانیاری لە نێوان پاسەوانی سنووری هەردوو دوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ بکرێت، لەم بارەوە بڕیار درا بۆ ئەنجامدانی مەشقێکی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەم تاوانبارانە.

کودەرزی دەشڵێت: بڕیار دراوە لە ڕۆژانی چلەی ئیمام حسێن، دەوریەی هاوبەشی تایبەت ئەنجام بدرێت، هەروەها بڕیار درا بارەگای ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە هەردوو وڵات دابمەزرێنرێت بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران، لەسەر ئەو میکانیزمانەی جێبەجێ کراون، نوێنەرانی پاسەوانی سنوور بە درێژایی کاتژمێرەکان لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکرێن.

فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران دووپاتی کردەوە کە بەم کارە ئاسانکاری بۆ هاتن و چوونی سەردانکەران دەکات.

 فەریق کودەرزی سەبارەت بە چاودێریکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، گوتی: ڕێککەوتین لەسەر هەماهەنگی زیاتر بەدرێژایی سنوورەکان و بەکارهێنانی کەرەستەی ئەلیکترۆنی و پۆستە سنوورییەکان.

 

 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad