English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی خولەکانی ئەمریکا.. مێسی یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی
2023-08-16 [11:40 AM]

ZNA - هەولێر


لە رکابەرییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولەکاندا، ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر فێلادێلفیا یارییکرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە رکابەرەکەی بردەوە.

 

سێ خولەک یارییکردن بەسبوون بۆ ئەوەی جۆزێف مارتینێز دەرگای گۆڵکردن بۆ ئینتەرمەیامی لە یاریی بەرامبەر فێلادێلفیا بکاتەوە.

 

لە خولەکی 20 لیۆنێل مێسی، لە دووریی 31 مەتر و 80 سانتیمەترەوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەمە دووەم دوورترین گۆڵی ئەستێرەکەی تانگۆیە لە کاروانی یارییکردنیدا و 9 گۆڵەیەتی بەدرێسی ئینتەرمەیامی.

 

مێسی بەوە نەوەستا لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، تۆپێکی جوانی گەیاندە خۆردی ئەلبا و یاریزانە ئیسپانییەکە ئینتەرمەیامیی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.

 

لە خولەکی 72 ئەلیخاندرۆ بێدۆیا ئەنجامەکەی بۆ فێلادێلفیا کەمکردەوە، بەڵام یازدە خولەک دوای ئەو گۆڵە داڤید رۆیز گۆڵی چوارەمی مەیامیی تۆمارکرد.

 

ئینتەرمەیامی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە یارییەکی کۆتایی و راستەوخۆش بۆ جامی کۆنکاف سەرکەوت، لە یاریی کۆتاییدا لە جامی خولەکان بەرامبەر ناشڤیل یارییدەکات.

 

مێسی لەو کاتەوەی پەیوەندیی بە ریزەکانی ئینتەرمەیامی کردووە، 6 یاریی بۆ یانەکە ئەنجامداوە، 9 گۆڵی تۆمارکردووە، 5 جار وەک باشترین یاریزانی یاریی دەستنیشانکراوە و گۆڵکاری جامی خولەکانە.

 

دوای بردنەوەی یارییەکە و گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی، مێسی لە پەیامێکدا لە ئینستاگرام نووسیوویەتی " ئێمە رێگەی یاریی کۆتاییمان گرتبەر و سەرکەوتوو بووین، ئێمە لە دوا هەنگاوداین."

 

رووداو





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad