ZNA: هەولێر دەرمانی دژە بەکتریایی سپرۆفلۆکساسین، كهم كەس ههیە ئەم دەرمانەی نەخواردبێ بۆ هەوکردنی کۆ ئوندامی میز و میزەڕۆ یان کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە و یاخود بۆ گرانەتا، .دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم هۆشداری دهدات ئهم دهرمانه زیان به ئێسك دهگهیهنێت
. ئهم پزیشكه دهڵێت"یەکێک لە هۆکاری ئازار و ناڕەحەتی لە قاچەکان و ژێ ماسولکەیەکاندا ئەم دەرمانەیە، چەند جارێکە نەخۆش دێت بۆلام کە ئازاری ماسولکە و جومگە و ئێسکیان هەیە کە مێژووی نەخۆشیەکەیان بە وردی وەرەگرم ئەبینم کە بۆ ماوەیەکە لەسەر ئەم دەرمانەن یاخود پێشووتر بەکاریان هێناوە.
" دکتۆر هێمن دهڵێت" زۆر گرنگە کاتێک سەردانی پزیشک دەکەیت ناوی دەرمانەکانت بزانی یاخود لەگەڵ خۆت بیانبەی یان هیچ نەبێ وێنەکەیان لە مۆبایلەکەتدا هەبێ بۆ ئەوەی ئێمەی پزیشکان بە ئاسانی بگەینە دیارکردنی نەخۆشیەکە."
ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە |