ZNA: هەولێر کیسی خوێن لەسەر هێلکەدان جۆرێکە لە کیسی هێلکەدان، و لە کیسەکانی تر جیادەکرێتەوە بە کەڵەکەبوونی خوێن تێیدا کە زۆرجار خوێنی کۆنی سووڕی مانگانەیە، دكتۆرە هودا پزیشكی نهخۆشییهكانی ئافرەتان و منداڵبوون لهم بابهتهدا نیشانهكانی توشبوون بهم گرفته تهندروستیه ڕوون دهكاتهوه
. ئهم پزیشكه دهڵێت" دروستبوونی کیسی خوێن لەسەر هێلکەدان لەوانەیە سەلامەت بێت و نەبێتە هۆی نیگەرانی، چونکە دەکرێت بۆخۆی نامێنێت، بەڵام لە هەندێک باردا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی تا نەزۆکی ئەگەر چارەسەر نەکرێت
. " نیشانەکانی کیسی خوێنی هێلکەدان:
1- ئازاری حەوز
2- ئازاری سوری مانگانە
3- ئازار لە کاتی میزکردن
4- زەحمەتی دووگیانبوون
5- زیادبوونی خوێن لەکاتی سوڕی مانگانەدا
بوونی کیسی خوێن لەسەر هێلکەدان چارەسەر دەکرێت بە چاوەڕێکردن تا ئەو کاتەی بە تەنها ون دەبێت یاخود بە وەرگرتنی هەندێک جۆری دەرمان، یان هەندێک جار بە لابردنی هێلکەدان.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |