English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا
2023-08-19 [06:59 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول میوانداری یانەی بۆرنمۆس کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی سێدا، یانەی بۆرنمۆس گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی ئەنتۆنی تۆمارکرد،

بەڵام لە خولەکی 28 لویز دیاز گۆڵی بەرامبەری یانەکەی تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە لە خولەکی 36 محمد سەڵاح گۆڵی دووەمی یانەی لیڤەرپوولی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا ناوبژیوان لە خولەکی 58 یاریزان ئەلێکسیس ئالیستەر بە کارتی سووری کردە دەرەوە،

دوای ئەو کارتەو لە خولەکی 62 لیڤەرپوول گۆڵی سێیەمی لەلایەن دیۆگۆ جۆتاوە تۆمارکرد.

 

 بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خاوەنی 4 خاڵە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad