English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ڕیاڵ بە سەرکردایەتی بێلینگهام سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-08-19 [09:48 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئەلمیریا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئەلمیریای خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا،دوای تێپەڕبوونی تەنیا سێ خولەک ئەلمیریا دەستپێشخەری لە تۆمارکردنی گۆڵی کرد و یاریزان سێرجیۆ ئاریباس گۆڵێکی تۆمارکرد،

دوای چەندین هێرش بێلینگهام لە خولەکی 19 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، ڕیاڵ بەردەوامبوو لە هێرشەکانی تاوەکو توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن بێلینگهام و ڤینیسیۆس تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە ڕیاڵ 6 خاڵی هەیە و ئەلمیریاش هیچ خاڵی نییەو لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad