English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. وێستهام سێ خاڵی گرنگی لە چێڵسی وەرگرت
2023-08-20 [08:49 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی رووەرووی یانەی وێستهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا وێستهام توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکست بە یانەی بلۆز بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی حەفتدا یاریزان نایف ئەگرەد گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی وێستهام تۆمارکرد،

بەڵام چێڵسی لە هێرشێکدا لە خولەکی 28 گۆڵی یەکسانبوونی لەلایەن چۆکومیکا تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، یانەی وێستهام بەردەوامبوون لە ئاستەکەی و لە خولەکی 53 یاریزان میخایل ئەنتۆنیۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،

 لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم، یانەی وێستهام گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لەلایەن لویس پاکویتا بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی وێستهام چوار خاڵی کۆکردەوە و یانەی چێڵسی تەنها یەک خاڵی هەیە و لە پلەی 15 ی ڕیزبەندیە.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad