ZNA- هەولێر
سەبارەت بە كەمتەرخەمی بەرانبەر گۆلی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەڕوای لێكۆلینەوە بۆ شەش بەرپرسی باڵای ئێران ئامادهكراوه.
ناسر عەتەباتی سەرۆكی دادگای پارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ شەممە ٢١ ئاب ڕایگەیاند هەموو ئەو بەرپرسانەی لە ساڵانی رابردوو سەبارەت بە زیندووكردنەوەی گۆلی ورمێ بەرپرسیارییەتیان ھەبووە و جێبەجێیان نەكردووە، دادگایی دەكرێن.
عەتەباتی گوتی، بۆ یەكەم جار پەڕوای لێكۆلینەوە بۆ شەش بەرپرسی باڵای پێشوو كراوەتەوە كە له بهجێگهیاندنی ئهركهكانی سهرشانیان كەمتەرخەم بوونە
باسی پۆستی ئەو بەرپرسانە نەکراوە، بەڵام سەرۆكی دادگای ورمێ دەڵێت بڕیاردراوە هەموو ئهوانهی سەبارەت بە گۆلی ورمێ كەمتەرخەم بوون، دادگایی بکرێن.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |