ZNA- هەولێر
وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت پشتگیریی لە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئهتۆمی لەگەڵ ئێران دەكەن و لەبواری ئەمنی و ئابووریشدا یارمەتیدەری ئەو وڵاتە دەبن.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەگفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەكەی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، رایگەیاند، وڵاتەكەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی ئێران و سعودیە دڵخۆشەو رایگەیاند پەكین پشتیوانی لەوە دەكات كە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندووبكرێتەوە. بەگوتەی وانگ یی، چین دەیەوێ لەھەموو بوارەكان و بەتایبەت لەبواری ئەمنی و ئابووری یارمەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بدات و بۆ ئەو مەبەستەش كاری زۆر كراوە.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |