English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا
2023-08-22 [09:39 AM]

ZNA - هەولێر


لە دوا یاری هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریستال پاڵاس.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە پاڵاس بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا دوای چەندین هێرش و هەلی مەترسیداری یانەی ئارسناڵ دروست، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

 

لە تایمی دووەم، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گەنەرز هەژمارکرد و لە خولەکی 54 مارتین ئۆدیگارد گۆڵی یانەی ئارسناڵی تۆمارکرد، و لە ئەنجامدا سەرکەوتنێکی قورسی بەدەستهێنا.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە یانەی ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ بە هاوبەشی لەگەڵ مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad