ZNA- هەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیادن 7 ئەندامی پەکەکەیان لەسەر سنوورەکانی یۆنان و سووریا دەستگیر کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هەڵمەتی بەردەوام لەسەر سنوور، 12 کەس لە سنووری یۆنان و سووریا دەستگیرکراون لەکاتێکدا هەوڵیان داوە بە رێگەی نایاسایی بچنە نێو تورکیاوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە دراوە لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە 7 کەس لە دەستگیرکراوان سەر بە پەکەکەن و دووی دیکەش ئەندامی بزوتنەوەی گولەنییەکانن. بەگویرەی راگەیەندراوەکە، رێکاری یاسایی لەبارەی هەموو دەستگیرکراوان گیراوەتەبەر و هەڵمەیش لە دژی کۆچی نایاسایی بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |