ZNA: هەولێر شیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، تەندروستە بۆ ئێسک، سودەکانی زیاتر دەبن ئەگەر پێش نوستن بخورێتەوە، ماڵپەڕی Brightside سودە گرنگەکانی بڵاوکردەوەتەوە.
یەکەم: یارمەتیت دەدات خەوێکی باشترت هەبێت، چونکە دەوڵەمەندە بە میلاتۆنین و تریپتۆفین، پشو بە جەستەت دەدات. دوەم: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ئەگەر
ئێواران زو نان بخۆیت و پێش نوستن شیر بخۆیت، ئەوا لە نیوە شەودا بەخەبەر نایەیت بەهۆی برسێتی یان ئازاری گەدەوە. سێیەم: خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم پێش
نوستن هۆکارە بۆئەوەی زوتر خەوتلێبکەوێت. چوارەم: یارمەتیت دەدات کێشی جەستەت دابەزێنیت بەهۆی ئەوەی شەوان بە باشی خەوتلێدەکەوێت، چونکە کەمخەوی هۆکارە
بۆ زیادبونی کێشی جەستە و زیادبونی ئارەزوی خواردن. پێنجەم: گرژی و ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |