ZNA:هەولێر شێرپەنجە نەخۆشییەکی مەترسیدار و درێژخایەنە کاتێک خانەکان بەشێوەیەکی نائاسایی زیاددەبن دروستدەبێت، ئەگەر لە سەرەتادا درک بە نیشانەکانی بکرێت چارەسەرکردنی ئاسانترە.
توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە چەندین هۆکاری هەیە وەک قەڵەوی، جگەرەکێشان، بەرزی پەستانی خوێن، بۆماوەیی خێزانی و هۆکاری دیکەش، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی وەک هەبوونی خوێن لەکاتی میزکردن، ئازاری زۆری پشت و تەنیشتی، لەدەستدانی خواستی خواردن، لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی، هەستکردن بە ماندوویی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی.
بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە سەرەتا بە دەرمان و چارەسەری کیمایی دەبێت ئەگەر سوودی نەبوو پزیشکەکان نەشتەرگەری گورچیلە بۆ نەخۆشەکە ئەنجام دەدەن.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |