English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. لە یاریێکی پڕ گۆڵدا بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-08-27 [07:49 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی دراماتیکی و پڕ گۆڵی خولی ئیسپانیا، یانەی ڤیاڕیاڵ میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە ڤیاڕیاڵ بهێنێت.

 

سەرەتا بارسای میوان دوو گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 12 و 15 لەڕێگەی گاڤی و دی یۆنگ تۆماربکات،

بەڵام ڤیاڕیاڵی خاوەن یاریگا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو توانی دوو گۆڵ لەلایەن یوان فاویس و ئەلیکساندەر سۆرلۆس لە خولەکی 26 و 40 تۆماریانکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، ئەلێکس باینا ڤیاڕیاڵی پێشخست و کردیە خاوەن سێ گۆڵ،

بەڵام فێران تۆرێس و لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵی تری لە خولەکەکانی 68 و 71 بۆ بارسا تۆمارکرد و سێ خاڵیان بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە 7 خاڵی هەیە و لەپلەی سێیەمدایە، ڤیاڕیاڵیش خاوەنی تەنیا سێ خاڵە.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad