English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز لە سینەماکانی جیهاندا
2023-08-14 [11:37 AM]

هەولێر – ZNA


بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Mission: Impossible" لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی 541 ملیۆن و 856 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 164 ملیۆن و 999 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 376 ملیۆن و 453 هەزار دۆلارە.

بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمەکە کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە دوو بەش پێک دێت و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی دەستپێبکات.

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی " Mission: Impossible – Dead Reckoning"یە لە جۆری بەرهەمە سەرکێشی و ئەکشنەکانە.

 





ئەم هەواڵە 46جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad