ZNA: هەولێر توێژەرانى بەشى پزیشکى زانکۆى هارڤەرد توێژینەوەیەکیان لەسەر خراپییەکانى خواردنەوە گازیەکان لەسەر جەستە ئەنجامداوە، لە توێژینەوەکە گروپێک لە ئافرەتانی تەمەن 21 تا 50 ساڵیان وەک نمونە وەرگرتوە، دەرکەوتوە ئەو ژنانەى رۆژانە تەنها یەک قوتو لە خواردنەوە گازییەکانیان خواردوەتەوە ئەگەرى توشبونیان بە شێرپەنجەى جگەر زیاتر بوە لەو کەسانەى نایخۆنەوە یاخود کەمتر دەخۆنەوە.
دەرئەنجامى توێژینەوەکە بە ژمارە
: ئەو کەسانەى رۆژانە یەک قوتو یاخود زیاتر خواردنەوە گازییەکانیان خواردوەتەوە کە شەکرى تێدایە ئەگەرى 85% توشبونیان بە شێرپەنجەى جگەر و 68% گیان لەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانى جگەر زیاتر بوە بەراورد بەو کەسانەى کە لە مانگێکدا یەک بۆ دو جار خواردنەوە گازییەکانیان خواردوەتەوە
. توێژینەوەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەیش کە لەهەر 100 هەزار ژنێک 18 ژن توشى شێرپەنجەى جگەر بون کە ئەمەش پەیوەندى بە خواردنەوە گازییەکانەوە هەبوە.
توێژەران دەڵێت: شەکر و ماددانەى لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە سەردەکێشێت بۆ قەڵەوى و دواتریش کۆبونەوەى چەورى لەسەر جگەر و پاشانیش شێرپەنجە و چەندین نەخۆشى دیکە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |