هەولێر : ZNA دکتۆر شیرین هۆشماند کە توێژەرى سەرەکى ئەم توێژینەوەیە و مامۆستاى زانستى خۆراکە لە زانکۆى سانت دییاگۆى کالیفۆرنیا دەڵێت: خواردنى شلیک بەشێوەى رۆژانە کارى بیرەوەرییەکان لە کەسانى بەتەمەندا باش دەکات، لەگەڵیشیدا فشارى خوێن دادەبەزێنێت و تواناى دژى ئۆکسانیش لە لەشدا زیاد دەکات
. دەرئەنجامى توێژینەوەکە کە لە گۆڤارى (نیوتریشن) بڵاوکراوەتەوە ئەوەى دەرخستوە کە ئەو بەشداربوانەى رۆژانە نزکەى 26 گرام شلیکیان خواردوە ئاستى هۆشیارییان بە رێژەى 5.2 بەرز بوەتەوە
. ئەوانەى فشارى خوێنیان زیاد بوە بە رێژەى 3.6 فشاریان دابەزیوە و تواناى دژە ئۆکسانیش لە لەشیاندا بەرێژەى 10.2 بەرز بوەتەوە و ناوچەى کەمەریشیان بە رێژەى 1.1 دابەزیوە
. جگە لەم سودانە خواردنى شلیک رۆژانە 100%ـى پێداویستییەکانى ڤیتامین سى پڕ دەکاتەوە و بڕێکى زۆرى سەرچاوە خۆراکییەکانیشى تێدایە کە بۆ تەندروستى دڵ باشن وەک ترشى فۆلیک و پۆتاسیۆم و ریشاڵ.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |