English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا: لە 7 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار عێراقی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە
2023-08-29 [09:03 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2023 زیاتر لە 600 هەزار گەشتیاری عێراقی ڕوویان لە تورکیا کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا ڕایگەیاند، "ژمارەی گەشتیارانی عێراقی بۆ تورکیا لەماوەی مانگی 1 تامانگی 7، گەیشتووەتە 604 هەزار و 391 گەشتیار، کەمبوونەوەیەکیش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 هەبووە کە 660 هەزار گەشتیار بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی گەشتیارانی عێراقی 2.26%ی ئەو گەشتیارانەی جیهان پێکدەهێنن کە لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا هاتوونەتە تورکیا".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی هاتۆتە پێشەوە لە ژمارەی گەشتیاران بۆ تورکیا لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، دوای ئەویش سعودیە بە پلەی دووەم دێت بە 512 هەزار گەشتیار، کوێت بە پلەی سێیەم دێت بە 229 هەزار و 503 گەشتیار، دواتریش". ئوردن بە 226 هەزار و 23 گەشتیار پلەی چوارەمی گرتووە"، پاشان مەغریب بە 141 هەزار و 459 گەشتیار لە پلەی پێنجەمدایە، جەزائیر بە 140 هەزار و 668 گەشتیار پلەی شەشەمی هەیە، لوبنان بە 130 هەزار و 665 گەشتیار پلەی حەوتەمی هەیە.

راشیگەیناد،  "عێراق لەرووی ژمارەی گەشتیارانی بۆ تورکیا، لە پلەی هەشتەمی گەورەترین وڵاتانی جیهان دێت"، ئاماژەی بە "رووسیا، ئەڵمانیا، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، هۆڵەندا و پۆڵەندا، کە لە پێشەنگی وڵاتانی جیهان لەرووی ژمارەی گەشتیارانەوە".





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad