ZNA: هەولێر هۆرمۆنی ئەنسلۆین بۆ جەستە زۆر گرنگە، بەڵام زیادبوونی ئەو هۆرمۆنە لە رێژەی خۆی، زیانی تەندروستی گەورەی هەیە، هەر بۆیە لەم رێگایانەی خوارەوە دەتوانیت ئەو هۆرمۆنە لە جەستەدا داببەزێنیت:
- سرکەی سێو بەکار بهێنە و بیکەرە سیستمی خواردنتەوە
. - لە هەموو جۆرەکانی شیرەمەنی دوور بکەوەرەوە و لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت مەیانخۆ.
- دارچینی لە خواردندا بەکاربهێنە، چونکە دژە ئۆکسیدە و رێژەی ئەنسۆلینیش دادەبەزێنێت.
- دەستبکە بە وەرزش و بۆ ماوەی زۆر دامەنیشە
. - خواردەمەنیە ریشاڵییەکان زۆر بخۆ، وەک رەشکە و دانەویڵە و نیسک و نۆک و برۆکلی.
- رێژەی کاربۆهیدرات لە سیستمی خواردنتدا کەمبکەرەوە.
- هەوڵبدە چەوری کەڵەکەبوو لە سکتدا نەهێڵیت.
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |