هەولێر : ZNA ئه‌و كاته‌ی خوێن وه‌ك پێویست نه‌گاته مێشك به‌هۆی كۆبوونه‌وه و تۆپه‌ڵ بوونی خوێن له یه‌كێك له ملوله‌كانی خوێن له‌سه‌ردا یان به‌هۆی ته‌قینی واده‌كات كه‌سه‌كه توشی جه‌ڵده‌ی مێشك ببێت، پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن چه‌ند جۆرێك خۆراك ئه‌م مه‌ترسییه زیاتر ده‌كات.
سیستمی خۆراكی و شێوازی ژیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زیادبوون و كه‌مبوونی مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك هه‌یه، له‌و باریه‌وه دكتۆر جۆناسان زیلینجه‌ر سه‌رۆكی ڕاهێنراو له Babylon هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان له چه‌ند جۆرێك خۆیان دوور بگرن چونكه مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
- گۆشتی قتو
. - خواردنی چه‌ور.
- بسكیت. -
خواردنی سوره‌وكراو. ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت"زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ملوله‌كانی خوێن له‌سه‌ردا دروست ده‌بێت كه خۆراك به‌خانه‌كانی مێشك ده‌دات، ئه‌م خۆراكانه‌ش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات" جگه له‌وانه‌ش زۆر خواردنی خواردنی سوێر وه‌ك ئه‌وه‌ی به جپسی په‌تاته‌وه هه‌یه، یان زۆر خواردنی شه‌كر وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواردنه‌وه گازیه‌كان هه‌یه هه‌ردووكیان كێش زیاد ده‌كه‌ن و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌ك زیاتر ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها جه‌ڵده‌ی مێشك.
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |