ZNA- هەولێر
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، بەرنامە ئەتۆمییەكەیان بە هێرشی سەربازی یاخود گەمارۆكان لەنێو ناچن.
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە و لەم دواییەشدا دۆسییەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو داخراوە و دەشڵێت، رەنگە لەمساڵدا كۆتایی بەو دەنگۆ سیاسییەكانە بھێنرێت كە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەكرێت.
ئیسلامی، دووپاتی کردەوە، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە گەمارۆكان یان به هۆی هێرشیی سەربازی لەنێو ناچن و ھۆشدارییش بە ئیسرائیل دەدات لە ئەگەری هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان وڵامێکی یەکلاکەرەوە و وێرانکەریان دەبێت. سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ئەوەیشی خستەڕوو، بە پابەندبوونی ئەمریكا و لایەنەكان بە رێککەوتنی ئەتۆمی و ھەڵگرتنی سزاكان، ئێرانیش بە تەواوی پابەندی رێككەوتنەكە دەبێت.
ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە |