ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تەنیا ئەمساڵ 2390 خێزان و ئەندامی چەکدارانی داعش لە کەمپی ئەلهۆل و رۆژەوە گەڕندراونەتەوە وڵاتەکانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هێشتا نزیکەی 35 هەزار لە خێزان و چەکدارانی بیانی رێکخراوی داعش بە 60 وڵاتی جیاوازەوە لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان ماون، زۆربەیان لە خوار تەمەنی 12 ساڵیەوەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، گەڕاندەوەی ئەو دەستگیرکراوە بیانیانە بۆ وڵاتەکانیان تاکە چارەسەری درێژخایەنە.
لە راگەێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە وڵاتی قیرقیزستان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی 95 هاوڵاتی وڵاتەکە لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەمساڵ ئەمە دووەمجارە قیرقیزستان هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە کومپەکانی ئەلهۆل و رۆژەوە دەگەڕێنێتەوە. شوباتی ئەمساڵیش 59 ئەندام و خێزانی چەکدارانی داعشی گەراندەوە وڵاتەکەی.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |