English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا، پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی پێویسته‌
2023-09-02 [09:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان، وتی، شارەزایانی نێودەوڵەتیی ئاماژەیان بەوەدا کە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگاكه‌، پێوستی بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار ھەیە، باسی له‌وه‌ش كرد، ھێشتا بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا پێویستیان بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی ھەیە.

یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان، عەلی عومەر خدر رایگەیاند: "دوای کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، شارەزایانی نێودەوڵەتیی ھەڵسەنگاندنیان بۆ زیانەکان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا، پێوستی بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار ھەیە".

عەلی عومەر خدر گوتیشی: "لەئێستادا، پڕۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا، زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھێشتا بۆ دووبارە ئاودانکردنەوەی ناوچەکانی نەینەوا، بە تایبەتی لە قەزای شنگال پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتیی ھەیە ".

یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی پارێزگای نەینەوا گوتی: "بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە داعش، خەڵکی زۆر زیانیان بەرکەتوووە، تا ئێستا ٢٠ ھەزار کەس لە مووسڵ قەرەبووی زیانەکانیان وەرگرتووە، ئەمە وێرای ئەوەی ھێشتا ٤٠ ھەزار کەسی زیانلێکەوتوو لە مووسڵ و، ١٢ ھەزار کەسیش لە قەزای شنگال ماون بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە، چاوەڕان دەکەین سەرجەم زیانلێکەوتووەکان لە پارێزگای نەینەوا قەرەبوو بکرێنەوە".

شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە بە ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٧، زیانی زۆری بەر باڵەخانە، خانوو، ژێرخان، مزگەوت، کڵێسا، رێگاکان، شوێنەوارە مێژووییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ کەوت.

ھەروەھا لە ماوەکانی ڕابردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامارێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دژبە تیرۆریستانی داعش لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەری ڕاستی مووسڵ، زیان بەر ١٢ ھەزار خانوو لە ناوچەی مووسڵی کۆن کەوتووە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، بەھۆی داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرێژەی سەدا ٧٠ زیان بە ژێرخانی شارەکە کەوتووە و ڕایانگەیاندووە کە زیانە ماددییەکانی شەڕی مووسڵ بە ١٠٠ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا تا ٢٠١٧دا، ١٥ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکە خەرجکراوە.

 

سه‌رچاوه‌: AA





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad