English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بێلینگهام سەرکەوتنێکی زەحمەتی بۆ ڕیاڵ بەدەستهێنا
2023-09-02 [07:26 AM]

ZNA - هەولێر


لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا،یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی خیتافی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 11دا، یانەی خیتافی گۆڵی پێشکەوتنی لەڕێگەی یاریزان بۆرخا مایۆراڵ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید گۆڵی بەرامبەری لە خولەکی 47 لەلایەن خۆسێلۆ تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هێرشیان برد، ئەوەبوو لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم یاریزان بیلینگهام گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی ڕیاڵی تۆمارکرد 

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕیاڵ مەدرید 12 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت، خیتافیش تەنیا چوارخاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad